Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:55

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له‌ سه‌ر رێگای که‌رکووک سه‌ڵاحه‌دین چوار قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكدا له‌ سه‌ر رێگای كه‌ركووك-سه‌ڵاحه‌دین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون.

ئه‌فراسیاو كامیل ،به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركه‌ووك راگه‌یاند: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ چێندرابوو به‌ ئۆتۆمبێلێكدا له‌ نزیك گوندی مربات له‌ سه‌ر رێگای كه‌ركووك-سه‌ڵاحه‌دین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون.

كامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ دواداچوون له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ دوو بۆمبی چێندراوی دیكه‌یشیان ده‌ستنیشان كردووه‌ و به‌ كۆنتڕۆڵ له‌ دووره‌وه‌ ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.