ئێران داوا ده‌كات له رووسیا زمانی فارسی وه‌ك زمانی دووه‌م و له ئێرانیش زمانی رووسی وه‌ك زمانی دووه‌م له قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێ.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌و وڵاته محه‌مه‌د به‌تحایی سه‌ردانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و زانستی ئه‌نجوومه‌نی دوما ڤیاچێسلاڤ نیكۆنۆڤ-ی له مۆسكۆ كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تحایی داوای كردووه له رووسیا زمانی فارسی وه‌ك "زمانی دووه‌م" و له ئێرانیش زمانی رووسی وه‌ك "زمانی دووه‌م" له قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م داواكارییه ده‌خاته به‌رده‌م وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی رووسیاش. گوتووشیه‌تی: حكوومه‌تی ئێران بێئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی دووه‌م، ئامانجی ئه‌وه‌یه زمانه‌كانی دیكه به تایبه‌ت زمانی رووسی له ئێران بڵاوببنه‌وه.
نیكۆڤۆس ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به ئه‌رێنی بۆ داواكارییه‌كه ده‌ڕوانن و پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه له ژماره‌یه له بنكه‌كانی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ فێركردنی زمانی چینی وه‌ك زمانی دووه‌م زمانی فارسیش فێری قوتابیان بكرێ.
ئه‌م داواكارییه‌ی حكوومه‌تی ئێران كاردانه‌وه‌ی توركه‌كانی ئێرانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا كه ساڵانێكی دوورودرێژه داوا ده‌كه‌ن زمانی توركی ببێته زمانی دووه‌می ئێران به‌و پێیه‌ی نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی ئێران توركن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.