ئهمڕۆ ههینى 20/4/2018، پەرلەمانی توركیا بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند كردو بڕیاریدا ڕۆژی 24ی حوزەیرانى داهاتوو ههڵبژاردن بەڕێوە بچێت.
پەرلەمانی توركیا دواى ئهوهى ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند كرد، ڕۆژی 24ی حوزەیرانى داهاتووى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان دیارى كرد.
پێشتریش ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو ووڵاتە بڕیاریدا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا بەڕێوە بچێت، واتا ساڵێك و نیو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشخست.
پەسەندكردنی بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە دوێنێ كۆمیسیۆنی دەستووری پەرلەمانی توركیا پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.