وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ واشنتۆنى پایتەختی ئهمهریكا کردووە .
سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئهمرۆ هەینی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین ، سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ واشنتۆن و پوتین ئامادەیە سەردانی واشنتۆن بکات، هاوکات ترەمپیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بەوەی سەردانی مۆسکۆ بکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، بەر لە هێرشە ئاسمانییەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، بە ئەمریکامان راگەیاندووە کامە ناوچانە لە سووریا بۆ مۆسکۆ هێڵی سوورن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.