ماڵپەڕی "شەفەق نیوز" بلاوى كردهوه، بەشێک لە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوه، كه بڕەکەی به تهواوى 317 ملیار دینارە، بهلام لهم برهیه بهغدا تهنها بهشێكى بۆ كوردستان ناردووه.
هاوکات سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کردووە کە دوێنێ پێنجشەممە، بڕە پارەکە گەیشتووەتە لقی بانکەکە، بەڵام هێشتا فەرمانیان پێ نەکراوە، ئەو پارەیە بخەنە سەر حیسابی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە بڕیارە بەشێکی دیکەی پارەکە بۆ لقی هەولێری بانکەکەیان بنێردرێت، تاوەکو گوژمەی 317 ملیار دینارەکە تەواو بکات و دواتر بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.