Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:06

کاندیده‌کانی لیستی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه‌

لیستی 184 كار بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكات
كار بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكات
کوردستان TV
100%

بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی سیستەمی حوکمڕانی له‌ عێراق له‌سه‌دا 31ـی دانیشتوانه‌كه‌ی لە خوارەوەی هێڵێ هەژارییەوەن .

لیستی 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ یه‌كێك له‌ كارنامه‌كانی خۆیدا كار بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كاندیده‌كانیشی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. 

هێشوو عەلی کاندیدی ژمارە 13ـی لیستی 184ـی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پڕۆژەمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەندەڵییەی لە عێراقدا هەیە بۆ ئەوەی داهاتەکان بە یەکسانی دابەشبکرێن . ده‌شڵێت عێراق لە لێواری کەوتنی ئابووری دایە بۆیە به‌ به‌هێزی رووبەڕووی ئەو ناشەفافیه‌ته‌ی داهات لە عێراقدا دەبینەوە. 

لای خۆیه‌وه‌ ئاورینگ شێخ جەمال، كاندیدی ژمارە 24ـی لیستی 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای ھەولێر، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا بەغدا بە بڕیاری سیاسی بودجەی هه‌رێمی كوردستان بڕی، پارتی چۆن ھەڵوێستی وەرگرت، ئێستایش ئەگەر بەشێوەیەكی ئاشتییانە بەغدا ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دابین نەكات، پارتی مكوڕ دەبێت لەسەر ھەڵوێستی خۆی. 

ئاورینگ شێخ جەمال كاندیدی ژمارە 24 ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: "ھەموو ھەوڵێك دەدەین تا ئەوەی لە دەستووردا ھاتووە شاییستە دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ربگرینەوە، جگە لەوەیش مووچە مافێكی سروشتی و یاساییی خەڵكی كوردستانە، چەندین شایسته‌ی دارایی دیكەی خەڵكی ھەرێمی كوردستانیش لە لایەن بەغداوە زەوت كراوە، لەوانەیش پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.