Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:10

له‌میانی دانیشتنه‌ ئاڵۆزه‌کانی قه‌یرانی سووریا نوێنه‌ری کۆت دیڤوار له‌ UN کۆچی دوایی کرد

به‌م دواییانه به‌هۆی چڕی دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا، له‌ژێر فشارێكی گه‌وره‌دا بووه‌
له‌میانی دانيشتنه‌ ئاڵۆزه‌كانی قه‌یرانی سووریا نوێنه‌ری كۆت دیڤوار له‌ UN كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

بێرنار تانوه‌ بۆچۆ، نوێنه‌ری كۆت دیڤوار له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیۆیۆرك كۆچی دوایی كرد.‌ 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتكاره‌كان، بێرنار تانوه‌ به‌م دواییانه به‌هۆی چڕی دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا، له‌ژێر فشارێكی گه‌وره‌دا بووه‌. 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، نوێنه‌ری كۆت دیڤوار، ته‌مه‌نی 67 ساڵ بوو، دوای دوو رۆژ له‌ تێكچوونی باری ته‌ندروستی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكی‌ كۆچی دوایی كرد. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بۆچۆ رایگه‌یاند، له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌ند پرسێكی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی تاوتوێ ده‌كرد، له‌ كۆتایی مانگی رابردووه‌وه‌ دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو رووی له‌ ناجێگیربوون كرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیویۆرك به‌ یه‌كجاری ته‌ندرووستی ناوبراو رووی له‌ خراپی كرد و دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ كوچی دوایی كرد.  

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 19ی مانگی رابردوو هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا، چین و دوو وڵاتی دیكه‌ به‌رهه‌ڵستی پێشنیازه‌ی رۆژئاوا بوونه‌وه‌ كه‌ به‌نیاز بوون مه‌له‌فی سووریا بخه‌نه‌ كارنامه‌ی دانشیتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌. 

ئه‌مه‌و بێرنار تانوه‌ بۆچۆ رێگه‌ی نه‌دا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌نگدان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووریا بكرێت، و هه‌ر ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسای به‌دوای خۆیدا هێنا. 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.