Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:44

به‌ ڤیدیۆ ... جوان حاجۆ ئه‌لبوومی " فه‌له‌ک " بڵاوده‌کاته‌وه‌

به‌م نزیكانه‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی له‌ نێو ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی " یوتیوب " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .
کوردستان TV
100%

دوای چه‌ند ساڵێك له‌ وه‌ستانی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد  "جوان حاجؤ" نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی ده‌دركێنی و بۆ هه‌وادارانی ئاشكرایده‌كات به‌م نزیكانه‌ ئه‌لبوومێكی نوێ به‌ ناوی " فه‌له‌ك " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

حاجۆ  وتیشی ، به‌م نزیكانه‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی له‌ نێو ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی " یوتیوب " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

جوان حاجۆ ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه‌ ، له‌ ساڵی 1957 له‌ شاری قامیشلو له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.