باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكی ئه‌م شاره زیاتر له‌دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌ست به‌ئازاری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی ده‌كه‌ن.
دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له جیهان قه‌ده‌غه بكرێت.
سیلیمان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا راشیگەیاند: چاومان لەوەیە لە داھاتوودا دامەزراوە و ئێن جی ئۆکانی ئەمریکا ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەڵەبجە و زانکۆی ھەڵەبجە بکەن.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ کونسوڵی وڵاتەکەی لە ھەولێر سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەیان کرد و جەختیان کردەوە بیرەوەری و ئازارەکانی ھەڵەبجە بەسن بۆ ئەوەی بە جیھان بڵێین چەکی کیمیایی بە یەکجاری لە سەر گۆی زەوی لەناوببرێت.
دۆگلاس سیلیمان گوتیشی: خەڵکی ھەڵەبجە و ئەم ناوچەیە زیاتر لە ھەرکەسی دیکە لە مەترسی چەکی کیمیایی و دڕندەیی ئەو رژێمانە تێدەگەن کە چەک کیمیایی لە دژی خەڵکی خۆیان بەکاردەھێنن. لێرە لە ھەڵەبجە بێجگە لە باسی کردنی رابردوو گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ پارێزگاری ھەڵەبجە ھەبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: دڵخۆشم کە پارێزگاری ھەڵەبجە شارەکەی بە شاری پێکەوەژیان و یەکسانی جێندەر و شاری ئاشتی ناساند. باسمان لە رێگا نوێکان کرد بۆ ئەوەی ئەمریکا و دامەزراوەکانی و ئێن جی ئۆکانی ئەمریکا بتوانن ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەڵەبجە و زانکۆی ھەڵەبجە بکەن، چاومان لەوەیە ئەو دەرفەتانە ھەڵبسەنگێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان قسه‌كردن بووه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز‌و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوه‌یی له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی زانكۆ‌و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
شایه‌نی باسه کیمیابارانی ھەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە 5000 ھاووڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و منداڵ و گەنج شەھیدکران و 10000یش بریندارکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.