ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاری كورد " محه‌مه‌د جه‌میل " له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردن و ده‌رهێنانی چه‌ند كلیپێكه بۆ هه‌ردوو گۆرانیبێژ " دینا و میرا " .
جه‌میل ئاشكرایده‌كات خه‌ریكی ده‌رهێنانی كلیپێكه به ناوی " ماچ " له گوتنی هونه‌رمه‌ند " میرا " و له میلۆدی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر ، هه‌روه‌ها ناوبراو كلیپێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌سته كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات له گوتنی گۆرانیبێژ " دینا " و میلۆدی هه‌ڵكه‌وت زاهیر .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده وتیشی به نیازه كارێكی دیكه بۆ هونه‌رمه‌ند " دینا " ئه‌نجامبدات كه بریتییه له كلیپێك به شێوه‌زاری كرمانجی و میلۆدی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده كراوه .
جێی ئاماژه‌یه ،" محه‌مه‌د جه‌میل " جگه له‌مانه له تۆری میدیای كوردماكس خه‌ریكی ده‌رهێنانی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی " چێژبركێ و شارا شۆ " یه كه هه‌فتانه له‌م كه‌ناڵه پێشكهشدهكرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.