به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك لهسریهى 1 ى فه‌وج له لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانى به‌ناوى هه‌ڵۆ حه‌مه‌د ئه‌مین ، زیندانى ده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ى ناوبراو ڕه‌خنه‌ى له‌ئه‌داى حزبه‌كه‌ى گرتووه ڕایگه‌یاندووه ده‌نگم بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى نابێت دووچارى ده‌ستگیر كردن ده‌بێته‌وه بهبڕیارێكى فه‌رمانده‌كانى ئه‌و فه‌وجه .
پێشمه‌رگه زیندانى كراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه به‌هۆى بیڕ و ڕاى جیاوازه‌وه زیندانى كراوم له‌كاتێك مافى خۆمه ده‌نگ به‌كێ بده‌م ، وه‌كێ نوێنه‌رم بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ر له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌دانانى لێژنه‌یه‌ك سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندامانى ئاگادار كرده‌وه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كار بۆ لایه‌نێكى دیكه بكات دووچارى دورخستنه‌وه له‌حزب ده‌بێته‌وه ،جگه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئیمتیازاتى حزبى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
بڕیار وایه له‌به‌روارى 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت سه‌رجه‌م پارته كوردستانیه‌كانیش به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردن بۆ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانانى كورسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێڕاق دایناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.