حاجی كاروان ، كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له ناو یه‌كگرتوو بۆ ناو لایه‌نه‌كانی رۆیشتبێت ته‌نها خۆی رۆیشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رۆیشتنی مامۆستا محه‌مه‌د ره‌ئوف كه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوو بۆ نێوه قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گوتی: مامۆستا محه‌مه‌د ره‌ئوف له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌رنه‌چووه، كه‌چی چۆته ناو لیستێكه‌وه پێی ده‌گووترێت هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری، بۆیه پاڵنه‌ری ئه‌و بۆ چوونه نێو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ر كێشه‌یه‌كی پیرۆز‌و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه كه نه‌كراوه به ئه‌مینداری یه‌كگرتوو.
گوتیشی: زانیارییمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی له ناو یه‌كگرتوودا رۆیشتوون، خێزانه‌كانیشیان ده‌نگیان پێ ناده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.