ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێ، من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم ناتوانن ده‌رم كه‌ن ، مه‌لا به‌ختیار- یش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی، چۆته لیستی كۆنه به‌عسییه‌كان و سڕ كراوه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سڕكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا گوتی: ئه‌م لیسته لیستێكی عێراقییه، كوردی تر و مه‌سیحی و توركمانی تێدایه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه بڕیاردان تێیدا قورس بووه به‌ڵام ماڵی مام جه‌لال ئاگاداربوون به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ و قسه‌كردن و خه‌ڵك هه‌موجۆره به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌بێ ئاگاداری خۆم كاندید نه‌كردووه.
گوتیشی: دوو سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بڵێن كه‌منیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم تا ئێستا وه تا كۆنگره جگه لهسڕكردن بۆیان نییه ده‌رم بكه‌ن كۆبونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه من سڕ بكه‌ن كه خستویانه‌ته ده‌نگدان له(٣٨)ئه‌ندامی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه، (١١)كه‌س ده‌نگیان داوه له‌سه‌ر سڕكردنم ،هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێناوه كه‌چی ئه‌وان ئه‌و یانزه ده‌نگه‌یان حساب كردووه و منیان سڕكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: من نازانم ئه‌وانی تر چۆن بڕیاری ده‌ركردنیان داوه،وه‌ك وتم من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم ناتوانن ده‌رم كه‌ن ته‌نها ده‌توانن له‌ڕێگای لیژنه‌وه سڕم بكه‌ن خۆ تا ئێستا لیژنه‌شیان دروست نه‌كردووه.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.