نووسینگهی ڕۆژنامهوانیی وهزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ههواڵێكی میدیای فهرمی بزووتنهوهی گۆڕان ڕهتدهكاتهوه كه گوایه پێشنیاری كردووه مووچهی هێزهكانی پۆلیسی پاسهوانی به سیستهمی نوێی مووچه دابهش نهكرێت.
لە گەشتی هەواڵەكانی كەناڵی KNN راپۆرتە هەواڵێك بڵاوكرایەوە و تیایدا هاتبوو كە گوایە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری بە وەزیری ناوخۆی وتوە مووچەی هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی بە سیستەمی نوێی مووچە دابەشنەكرێت.
ئێمە لە نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەینین، ئەم راپۆرتە هەواڵە دوور لە ئیتیكی رۆژنامەوانیە و بێ بەڵگەیە بە بێ وەرگرتنی زانیاری و رای وەزارەتمان سەر لەبەری راپۆرتەكە دوورە لە راستی و لە كۆبوونەوەكە هیچ بابەتێكی لەو جۆرە باس نەكراوە.
هەروەها لەسەرەتای چاككردنی سیستەمی نوێی مووچە وەزیری دارایی و ئابووری وتویەتی بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران 10 ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دانراوە بۆ پێداچوونەوە بە مووچە بە سیستەمی نوێ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكردوە و لەسەر ئەو بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ سەرپشك كراوە بۆ دەستكاریكردنی سیستەمی نوێی مووچە.
بۆ وەبیر هێنانەوەش سیستەمی نوێی مووچە سەرچاوەكەی 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و 317 ملیار دیناری بەغدایە.
لە كۆتاییدا هیوادارین دامودەزگاكانی حكومەت و دەرونی مووچەخۆران تێكەڵ بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ململانێی حزبی نەكرێن.
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری
18/4/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.