ماڵپه‌ری چاو‌دێر كه سه‌ر به مه‌لا به‌ختیاره نووسویه‌تی: دیسان فه‌یسبوك به‌كارده‌هێنرێ بۆ چه‌واشه‌كاری. دوو چه‌واشه‌كاریی زه‌ق ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی (كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی، چۆته لیستی كۆنه به‌عسییه‌كان) سڕ كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌قی وه‌ده‌رنان (گرد)ی هه‌بوو. بڕیاره‌كه له مه‌كته‌بی سیاسی توندتر، به‌بێ دژایه‌تی یه‌ك كه‌سیش دراوه. سه‌ركردایه‌تی به كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه، په‌سه‌ندی كرد.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی مه‌لا به‌ختیار بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق؛ بافڵ تاڵه‌بانی ماوه، كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوو، قسه‌كانیشی وه‌رده‌گێڕا، كه یه‌ك دانه سه‌عات سه‌فیری پێشوتری ئه‌مریكا، داوای له مه‌لا به‌ختیار كردووه، خۆی كاندید بكات‌و دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار، ره‌تیكردۆته‌وه. به‌ڕێز سه‌فیر پێیگوتووه: به‌رێز مه‌لا به‌ختیار، من ته‌كلیفی سه‌رۆك كۆمارییت لێده‌كه‌م.. ئه‌زانی چ پۆستێكی گه‌وره‌یه ره‌تیده‌كه‌یته‌وه! له‌وه‌ڵامی سه‌فیردا گوتویه‌تی: جه‌نابی سه‌فیر، ده‌زانم پۆستی سه‌رۆكی كۆمار چه‌ند گه‌وره‌و گرنگه، به‌ڵام من هه‌تا كۆنگره، یه‌كێتی پێویستی پێمه. بۆیه سوپاست ده‌كه‌م‌و ناتوانم بیكه‌م.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سڕكردنی سه‌ركرده كۆنه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و باقی سزاكان له‌گه‌ردنی مه‌لا به‌ختیار بئاڵێنن، واژۆی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه كه بڕیاره‌كه ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، په‌سه‌ندیان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ی گومانیش ده‌خه‌نه سه‌ر داوای سه‌فیری ئه‌مریكا، باشتر وایه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه، باشتر وایه بپرسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.