Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:20

دوای یه‌کسانبوونى ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر بلباو زێدانى دوای یاریه‌که‌ چى ووت ؟

یاریگاى به‌رنابیۆ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو بۆ ئێمه‌ له‌م وه‌رزه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ریال مه‌درید له‌یاریگاى سانتیاگۆ به‌رنابیۆ میواندارى ئه‌تله‌تیك بلباوى كرد ، ریال مه‌درید له‌و یاریه‌دا دووچارى یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك هات بۆ هه‌ردوولا ، ڕۆناڵدۆ به‌فریای یانه‌كه‌ى كه‌وت به‌تۆماری گۆلێك یانه‌كه‌ى ڕزگار كرد له‌شكست .
دوای یاریه‌كه‌ زێدان له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند : یاریگاى سانتیاگۆ به‌رنابیۆ له‌م وه‌رزه‌ بۆ ئێمه‌ باش نه‌بووه‌  ، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لالیگا له‌م وه‌رزه‌ باش نه‌بووین له‌ئه‌نجامى یاریه‌كانمان خاڵێكى باشمان له‌ده‌ستدا .
زێدان ڕاشیگه‌یاند ئێستا ئێمه‌ بۆ یاری بایرن میونشن خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بتوانین ئاماده‌باشیه‌كه‌مان خاڵێك بێت بۆ سه‌ركه‌وتنمان ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه‌ بتوانین ئه‌نجامامێكى باش به‌ده‌ست بێنین بگه‌ین له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ بتوانین بگه‌ین به‌یاری كۆتایی ..
زێدان له‌سه‌ر به‌یل لێدوانى دا ڕایگه‌یاند ، من كێشه‌م له‌گه‌ل ناوبراو نیه‌ ، ئه‌و یاریزانێكى باشى ئێمه‌یه‌ پشتى پێده‌به‌ستین له‌یاریه‌كان ، وه‌ ڕاشیگه‌یاند  یاریزانێكى باش له‌به‌رده‌ستمان به‌ڵام  هه‌ر ده‌بێت له‌نێو 25 یاریزان له‌سه‌ره‌تاوه‌ یاری به‌ 11 یاریزان بكه‌ین 
 
شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.