Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:23

ئاورنگ شێخ عەلی: دوایی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر کۆدەتایەک دژی کورد کرا

ئاورنگ شێخ عەلی بەرزنجی کاندیدی ژمارە 27 لە لیسی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%


پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھەمیشە پەیامی دیموکرسی و خەباتە لە پێناو وەدیھێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان، پەیامێک ڕۆچوو بەنێو ئەزموونە مێژووییەکاندا.

ئاورنگ شێخ عەلی بەرزنجی کاندیدی ژمارە 27 لە لیسی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: لە چوارچێوەی ماددەی 140 وەک پێشمەرگەیەک بە چاو نەترسی و ماندوو نەناسی ھەوڵ دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی ئەومافانەی کە لێمان زوەت کراوە و گەڕاندنەوەی بەرژەوەندی گەلەکەمان و کارکردن لەسەر چەندین یاسا و پرۆژەی تر کە لە بەرژەوەندی گەلەکەمانە.

ھەروەھا کاندیدی ژمارەی 27 لە لیستی 184 پارتی دبموکراتی کوردستان گووتی: من وەک کچە کوردێک سەرەتا داوا لە ھەموو کوردێک دەکەم کە دەنگ بدات چونکە دەنگ دانی ئێمە کورد زۆر گرنگە کە ئێمە رێژەمان زیات بێت لە بەغدا، ئەگەر دەنگ  نەدەین چی دەبێت عەرەب خۆیان دەزانین رێژەیان لە بەغدا زیاترە ئێمە دەنگ نەدەین کورسی ئەوان زیاتر دەبێت سەرەنجام ئەوان زاڵ دەبن بەسەر ئێمەدا .

له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەر گوتی: لە لای ھەموومان ئاشکرایە دوایی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر کۆدەتایەک دژی کورد و بەتایبەت ئێمەی پارتی کرا ئێمە دەبێت بۆ نەیارانمان بسەلمێنین کە ھەموو کەوتنێک ھەڵستانەوەیەکی بەھێزی لە دوای دێت لێرەوە دوا لە دەنگدەران دەکەم کە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.