ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا، باسی ”بێسەروبەری“یەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەکات.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "برایانی كۆمسیۆن، تو شه‌ره‌فتان كه هاتم ئاوا بووم!؟".
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان نووسیویه‌تی: ده‌مێكه وتوومانه ئه‌م كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه بێسه‌روبه‌ره، هه‌ڵبژاردن و چاره‌نوسی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام ئیش و كاره‌كانی پڕه له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه سێ جار سه‌ردانی بنكه‌ی كۆمیسیۆنی كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌ڵه‌یان له زانیارییه‌كانیدا كردووه، دواجار پێیانڕاگه‌یاندووه كارته‌كه‌ی ته‌واو بووه و بچێت وه‌ریبگرێته‌وه، به‌ڵام دیسان هه‌ڵه‌ی تێدابووه.
ده‌شڵێت: "رۆژ (18/4/2018) به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كه‌م سه‌ردانی كۆمسیۆنم كرده‌وه، به‌ڵام كاتێ كارته‌كه‌یان دۆزیمه‌وه سه‌یر بوو، نه ناوه‌كه‌م چاك كرابووه‌وه و نه ته‌مه‌نه‌كه هی من بوو و نه ژماره‌ی كۆبۆنه‌كه و له‌وه‌ش سه‌یرتر له بری وێنه‌ی خۆم وێنه‌ی ئافره‌تێكیان له‌سه‌ر كارته‌كه دانابوو!".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له بنكه‌ی كۆمسیۆنه پێیانگوتووه ده‌بێت جارێكی دیكه كارته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م خووله‌ی ده‌نگدانیش مافی ده‌نگدانی نابێت، چونكه كارته‌كه‌ی پێشووی داوه‌ته‌وه كۆمسیۆن.
سەروەر عەبدولڕەحمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئاشكرایكردووه كه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی، له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.