سەرلەبەیانیی ئهمرۆ چوارشەممە 18/4/2018 ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە دوو رۆژ بمێنێتەوە.
میدیا ئێران و عێراقیهكان بڵاویانكردۆتهوه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەمیر حاتەمی وهزیری بهرگری ئێران بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن محەمەد جەواد سکرتێری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشوازی لێکراوە.
ئەمیر حاتەمی دوای گەیشتنی، رایگەیاندووە، جگە لە پەرەپێدان بە هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تاران، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی ”دوایین پێشهاتەکانی سووریا و بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفوور لە سووریا“، دەکات
ڕاشیگەیاندووە، لە دووەمین ڕۆژی سەردانەکەیدا، ئەمیر حاتەمی بەشداری کۆبوونەوەیەکی لێژنەی چوار لایەنەی ئێران و عێراق و ڕوسیا و سوریا دەکات و دواتر سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.