Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:26

جەژنى چارشەمبا سۆرى ئێزدیان لە لالش به‌رزراگیرا

دوای چوار ساڵ و پاش لەناوچوونی داعش، بۆ یەكەمجار جەژنیان گێڕا
کوردستان TV
#7
100%

بەیانی ئەمڕۆ تەواوی ئێزیدییەكان ڕوویان لە پەرستگەی لالشی سەر بە شارۆچكەی شێخان كرد و جەژنیان لە یەكتر پیرۆز كرد.


بە بۆنەی سەری ساڵی جەژنی چوارشەمە سوور، ئەمڕۆ ئێزیدییەكان دوای چوار ساڵ و پاش لەناوچوونی داعش، بۆ یەكەمجار جەژنیان گێڕا و بەیانی ئەمڕۆیش تەواوی ئێزیدییەكان ڕوویان لە پەرستگەی لالشی سەر بە شارۆچكەی شێخان كرد و جەژنیان لە یەكتر پیرۆز كرد.

پاش چوار ساڵ لە نەكردنی جەژن و وەستاندنی هەموو چالاكییە فەرمییەكانی ئاینی ئێزیدی لە پەرستگەی لالش، بۆ یەكەمجار ئەمساڵ لە جەژنی چوارشەمە سوور، ئێزیدییەكان جەژنیان گێڕا و ژیانیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

لاى کوردى ئێزدى یەکەم چوارشەممەى هەموو ساڵێک لە مانگى نیسان لە رۆژمێرى ئێزدیایەتى چارشەمبا سۆرە، بۆ ئەو مەبەستە کوردى ئێزدى لە سەرتاسەرى دونیا دەگەڕێنەوە پەرستگەى لالش، هەموو ساڵێک لە پەرستگەى لالش مەراسیم دەگێڕن لە دوا نیوەڕۆى هەمان رۆژدا گەنجانى ئێزدى روو لە قەتپاڵى چیاکانى چواردەورى پەرستگەکە دەکەن و گوڵى جۆراوجۆرى وەرزى بەهارە لە سرووشت دەکەنەوە و بەشێکیان لە لەچکى سەریانی دەبەستن و بەشێکیشیان لەبەر دەرگا بچووکەکانى پەرستگەى لالش دایدەنێن.

ئەمساڵ لە رێوەڕەسمى چارشەمبا سۆر 138 منداڵى کوردى ئێزدى رزگاربووى ژێر دەستى داعش کە زۆرینەیان کچ بوون بە جلوبەرگى رەسەنى ئێزدیاتى و سروود گوتنەوە و بە نێو پەرستگەى لالش و ئاپۆڕاى خەڵکەوە دەسوڕانەوە هه‌روه‌ها به‌پێی ئامارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە سێ‌ هەزار هاووڵاتیی ئێزیدی چارەنووسیان دیار نییە كە دوای داگیركردنی شنگال لە ساڵی 2014 رفێنراون كە هەزار‌ و 500 كەس لە رەگەزی مێیە‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.