له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داهات ، به‌هاتنى گروپ و هێزى میلیشیاى شیعى و سوپای عێراق كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا داگرت و داگیریان كرد ، هێزه‌كانى سواتى عێراقى له‌كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌و هێزانه‌ن كهلهشاردا ئه‌ركى پاراستنیان پێدراوه .
له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو ڕه‌وشى كه‌ركوك نائارامى زیاترى به‌خۆوه بینیوه له‌كارى ڕفراندنى هاوڵاتیان و حاڵه‌تى دزی كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن گروپى نه‌ناسراو .
بهبریارێكى وه‌زیرى ناوخۆی عێراق هێزه‌كانى سواتى كه‌ركوك كهبهرپرسێكى یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان به‌پله‌ى نه‌قیب به‌ناوى لوئه‌ى محه‌مه‌د سالح سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، بڕیارى ده‌ستگیر كردنى بۆ ده‌رچوو ، به‌هۆى دوایه‌مین كرداری تیرۆرستى كه‌له‌شارى كه‌ركوك ئه‌نجامدرا له‌نێو پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل له‌گه‌ره‌كى خه‌زرا .
به‌رپرسێكى سه‌ربازى له‌هێزى ئاڵتونى عێراق هه‌واڵه‌كه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى نه‌قیب لوئه‌ى محه‌مه‌د ڕه‌زا فه‌رمانده‌ى هێزى سواتى كه‌ركوك و وهبهشێك لهكارمهندانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له‌پشت كردارى تیرۆرستى هه‌بووه له‌شاره‌كه‌دا و وهپاڵپشت بوونه لهگروپهكان له‌ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان ، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌دوای فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیان له‌ئێستادا هه‌ڵاتون به‌ره‌و پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان حه‌شار دراون
لهكۆتادا ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنین ناوبراو ده‌ستى له‌تۆقاندن و دزى و حاڵه‌تى ڕفاندن و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌بووه له‌كه‌ركوك.
هێزی سواتى كه‌ركوك كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقه به‌ڵام یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات بڕیار‌و فه‌رمان له‌لاهورى شێخ جه‌نگى وه‌رده‌گرن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.