ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى - عێراق ، له‌به‌شدارى له‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند : شاره‌كه له‌ئێستادا بێ هێزه كوردیه‌كان له‌قۆناغێكى ئارامدایه بێ گرفت ، كه‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به پارێزگاری ئێستاى هێزه ئه‌منیه‌كانى شار ڕازین كه‌تێیدا ژیانمان پارێزراوه .
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌رشه‌د سالحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى هێرشى زیاتر ده‌كاته سه‌ر كورد و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر حكومه‌تى عێراقیش ڕازی بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ شارى كه‌ركوك ، ئه‌وا ئێمه ڕێگرى ده‌كه‌ین و هێزمان هه‌یه خۆمان وه‌ك به‌ره‌ى توركمانى ده‌توانین ته‌واوى پێكهاته‌كانى شاره‌كه بپارێزین ناهێلین جارێكى دیكه ئه‌و شاره بكه‌وێته ژێر ده‌ستى هێزه كوردستانیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌بردنى .
ئه‌رشه‌د سالحى ناوچه‌كانى كه‌ركوك و دوزخورماتوو و داقوق و حه‌ویجه به‌ناوچه‌یه‌كى ئارام داده‌نێت ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه بیانووه ده‌ڵێن له‌و ناوچانه داعش بوونى هه‌یه ئه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه هێزى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش به‌لاى ئێمه ناهێڵێن ڕووبداته‌وه جارێكى دیكه پێشمه‌رگه له‌وناوچانه بونیان هه‌بێت له‌پارێزگارى له‌و ناوچانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.