رۆهات ئاكبۆغای كه گه‌نجێكی كوردی ئامه‌ده له ساڵی 2016-2012، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له 19 پۆست‌دا ره‌خنه‌ی له ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گرتووه، داواكاری گشتی ئامه‌دیش به سووكایه‌تی كردن به سه‌رۆك كۆمار له‌قه‌له‌م داوه، بۆیه پۆلیس له رۆژی ئاهه‌نگی بووكگواستنهوهكهیدا ده‌ستگیری كرد.
شایانی باسه له‌و كاته‌ی له ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه‌ی رۆهات و سارا‌دا، خزم و دۆستان ئاماده‌بوان به‌گشتی دیاری‌یان پێشكه‌ش به سارا ده‌كرد، جلی بۆكێنی پۆشیبوو و خه‌ڵك به ده‌وریدا سه‌مایان ده‌كرد، به‌ڵام سارا رووخساری خه‌م و حوزنی لێ ده‌باری، چونكه به ته‌نیشتییه‌وه له بری ئه‌وه‌ی زاوای لێ بێت كه رۆهاته، كه‌چی كه‌سی لێ نه‌بوو، چونكه رۆهات خرابوه زیندانه‌وه.
سارا ده‌ڵێت: له شه‌وی خهنهبهدانی مندا، پۆلیس هات و رۆهاتی هاوسهرمیان ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرم ره‌ت نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانیم هێنا و مارهبڕینهكهم ئه‌نجامدا و له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ی پێویست بوو زاوای لێ دابنیشێت، چاكهتهكهییم دانا.
شایانی باسه له بری ئه‌وه‌ی زاوا پێشوازی له سارا بكات، خاڵی سارا پێشوازی لێ كرد و به جلی بوكێنییه‌وه بردیه ناو هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه
شوكران ئاكبۆغا دایكی زاوا، لایه‌كی جه‌سته‌ی له ده‌ستداوه و ئازاری ژیانیشی زۆر چه‌شتوه، ده‌ڵێت: له پۆلیسه‌كان پاڕاوهته كه رۆهات ده‌ستگیر نه‌كه‌ن تا 3 رۆژی تر، به‌ڵكو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كردوه، هه‌روه‌ها شوكران ده‌ڵێت: كاتێك زۆزانی كچیشم هاوسه‌رگیری كردوه، 15 رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام دوای 10 رۆژ ئازاد كراوه و توانیویه‌تی فریای ئاهه‌نگی هاوسهرگییهكهی بكه‌وێت، وه‌لێ بۆ رۆهات هه‌مان قه‌ده‌ر رووی نه‌دایه‌وه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.