له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوانیدافارس حوسێن مه‌یاس ، سه‌رۆكی جووتیارانی كوردستان رايطةياند: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه به‌غدا پاره‌ی جووتیاران بنێرێت، ئێمه‌ش سه‌ردانی به‌غدامان كردووه و، لایه‌نه پهیوهندارهكانمان بینووه، ئه‌وانیش پشتگیری ئێمه‌یان كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ھیچ وه‌ڵامیان نه‌بوو، بۆیه له به‌غدا سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تۆماركردووه و بڕیاره رۆژی یه‌كی ته‌مووزی ٢٠١٨، یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه‌بچێت.
فارس حوسێن مه‌یاس داوایشی كرد كه سه‌رجه‌م جووتیاران كرد پشتیوانی له داواكه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له دادگا كێشه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه، به‌شدار حه‌سه‌ن گوتی: دوای ئه‌وه‌ی داوامان لێكرا كه به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ پاره‌ی جووتیاران، ئێمه‌ش چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدامان كرد و پێمان راگه‌یاندن كه ئه‌گه‌ر له میانی ١٥ رۆژدا پاره‌ی جووتیاران خه‌رج نه‌كرێت، ئه‌وا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
به‌شدار حه‌سه‌ن گوتیشی: له دادگای كارگێڕی سكاڵامان تۆماركردووه له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران، ھه‌روه‌ھا سكاڵاكه‌مان داوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی.
پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵهكانی٢٠١٥- ٢٠١٦-٢٠١٧ زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیار دیناری عێراق ده‌بێت و له ئیستاشدا جووتیاران وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت له رێگای دادگا مافی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.