هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنن، نامانه‌وێ عێراق ببێته لایه‌نێك بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیكه، له هه‌مانكاتیشدا رێگا ناده‌ین باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ست نیشان بكات.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی به میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاندووه:له ئێستادا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدا بوونیان هه‌یه و پرۆژه‌كانی رۆژئاوا‌و بیانییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی كێشه له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وڵه‌تی یاسا نایه‌وێ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكدا كێشه بنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له باره‌ی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق موسه‌وی گوتی: نامانه‌وێ عێراق ببێته لایه‌نێك بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیكه، له هه‌مانكاتیشدا رێگا ناده‌ین باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ست نیشان بكات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.