"فازل ئیبراهم" به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.4 پله به قوڵایی 9 كیلۆمه‌تر له ژێر خاكه‌وه له دووری 44 كیلۆمه‌تر له سنووری قه‌زای قه‌ڵادزه و له‌سه‌ر سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوور روویداوه‌و دواتر تینی گورِه‌كه تا شاره‌كانی رانیه‌و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه رۆیشتووه و هه‌ست به له‌رزینی زه‌وی كراوه.
راشیگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌كه له كه‌ركوكیش هه‌ستی پێ كراوه.
ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كان فازل ئیبراهیم رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی نه‌بووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هێڵی بوه‌له‌رزه‌وه نزیكه به به‌رده‌وامی ئامێره‌كانمان روودانی بومه‌له‌رزه تۆمار ده‌كه‌ن به‌ڵام گوڕه‌كه‌یان كه‌مه‌و له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ستی پێناكرێت چونكه له خوار 3 پله‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوڕه‌كه به‌رز ببێته‌وه بۆ 4 پله خه‌ڵكی هه‌ستی پێده‌كه‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوكێ بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵك كه بوومه‌له‌رزه‌كان گوڕه‌كه‌یان كه‌مه‌و جێگه‌ی تری و دڵه‌راوكێ نین و پێویست به شله‌ژان ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.