Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەدواداچوون بۆ ناوزڕاندن دەکات

لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا دژی کاندیدانی ژن دەکرێن
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ ھەموو ئەو ناوزڕاندنانە دەکات کە لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا دژی کاندیدانی ژن دەکرێن و هەڕەشەی ڕووبەڕووکردنەوەی یاساش دەکات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان رایگەیاند: "لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوودا ھەندێك حاڵەتی تەشھیری كۆمەڵایەتی و رەوشتی رۆژانە دژی كاندیدانی ژن دەكرا، كە ئەوە ناچێتە بانگەشەی چوارچێوەی شارستانی و مرۆڤایەتی، ئەو تەشھیرە كۆمەڵایەتییە قبوڵكراو نییە".

گوتیشی: "داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و میدیاكاران دەكەن فاكتەرێكی بەھێزبن، بۆ رێگەگرتن لەو جۆرە حاڵەتانەی كە دەبنە ھۆكاری لێدان لە پێگەی كۆمەڵایەتی كاندیدە ژنەكان".

پەخشان زەنگەنە، ئەوەشی خستەڕوو: "وەك ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان، بە ھیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین تەشھیری كۆمەڵایەتی بە كاندیدانی ژن بكرێت لە ھەر لیست و قەوارەیەكدابن، راشیگەیاند: ئومێد دەكەین بۆ ئەم مەبەستە ھەماھەنگیمان لەگەڵ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان ھەبێت.

ئەو گوتانەی پەخشان زەنگەنە لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، دوای ئەوەھات كە ئەمڕۆ بەیاوەری شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای خانمان، بە مەبستی رێگریكردن لە تەشھیركردن بە كاندیدانی ژن لەگەڵ عەلی قادر، بەرپرسی لقی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەوە.

کاتژمێر 12ی شەوی 14 لەسەر 15ی نیسانی 2018، بانگەشەی قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدانیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.