له ستۆدیۆی Pinwood كه یه‌كێكه له ستۆدیۆ گه‌وره‌كانی هۆلیۆد ، ژیانی ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكی " مارلین مۆنرۆی " دوای تێپه‌ربوونی 50 ساڵ به‌سه‌ر مردنی ده‌كرێت به فیلم .
رۆژنامه‌ی " ده‌یلی مه‌یل " ی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات به رێگه‌ی تازه‌ترین ته‌كنیكی سه‌رده‌مه‌وه و به به‌كارهێنانی وێنه‌ی 3 ره‌هه‌ندی ژیانی ئه‌م ئه‌كته‌ره ناسراوه ده‌كرێت به فیلمێكی سینه‌مایی ، ده‌یلی وتیشی ، ئه‌وه‌ی رۆڵی " مارلین مۆنرۆی " ده‌بینێت ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 41 ساڵه به ناوی " سوزی بادور " .
مۆنرۆی له ساڵی 1962 به رووداوێكی نادیار گیانی له ده‌ستدا كه تا ئێستاش هۆی گیان له ده‌ستدانی نه‌زانراووه و سیناریۆی جۆراوجۆر له باره‌ی مردنییه‌وه باس ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.