Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:12

ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراو له‌ خانه‌قین ته‌قییه‌وه‌

به‌و هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خانه‌قین به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 5 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی پۆلیسێكی پاسه‌وانی سنوور له‌ خانه‌قین دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌ سلێمانی  به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

راشیگه‌یاند: پۆلیسه‌كه‌ ناوی (قاسم مه‌حه‌مه‌د) له‌ دایك بوی ساڵی 1973 دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لاره‌ و له‌ كاتی چوونی بۆ ده‌وامی ئاسایی رۆژانه‌ی بۆ لیوای 8 ی پاسه‌وانی سنووری دیاله‌ له‌ خانه‌قین، بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ نزیك كۆلێژی زمان و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شۆڕش له‌ سلێمانی ده‌كرێت و به‌ ڵام به‌ داخه‌وه‌ دوای گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.