Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:05

ئه‌وانه‌ى کارتی بایۆمەتریان دەرنەکردووە، دەتوانن بە کارتە کۆنەکه‌ دەنگ بدەن

له‌ مانگی 6ەوە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێرا ڕایده‌گه‌ینێت، كه‌ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بۆ ماوەی دوو مانگ لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوەو لەسەرەتایی مانگی 6ی ئەمساڵەوە جارێکی دیکە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەست پێدەکاتەوە، به‌لام ئه‌مه‌ نابێته‌ كێشه‌و ئه‌وانه‌ى کە تائێستا کارتی بایۆمەتریان دەرنەکردووە، دەتوانن بە کارتە کۆنەکانیان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بدەن.

ڕزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەوەی خستە روو، کە ئەو کەسانەی مامەڵەی کارتی بایۆمەتریان کردووە و کارتە کۆنەکانیان داناوە، پێویستە سەردانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بکەن، بۆ ئەوەی کارتەکەیان وەربگرنەوە و مافی دەنگدانیان ھەبێت.

ئاشکراشی کرد، کە ئەوانەی تائێستا کارتی بایۆمەتریان دەرنەکردووە، دەتوانن بە کارتە کۆنەکانیان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بدەن، بەڵام ئەوکەسانەی بایۆمەتریان کردووە، یان کارتە کۆنەکەیان پێیە ئەگەر کارتە تازەکە وەرنەگرنەوە، بەھیح شێوەیەک مافی دەنگدانیان نابێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.