Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:15

ئه‌و پێکهاته‌ی کێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت

ئه‌م كرداره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ئه‌نجامبدرێت
کوردستان TV
100%


ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره‌ و ورگنن واته‌ ورگیان زله‌  ، بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان چه‌ندین رێكار ده‌گرنه‌ به‌ر ، هه‌ر له‌ ئه‌نجامدانی جۆره‌كانی وه‌رزش و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر كات و جۆری خواردن بگره‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابه‌زینی كێشی له‌شیان ئه‌نجامده‌ده‌ن .

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن و ورگیان بچووك بێته‌وه‌ ، ماڵپه‌ری " هێفتی " گیراوه‌یه‌كی سروشتی بڵاوكردووته‌وه‌ و  ئاشكرایده‌كات ، پێكهاته‌یه‌كی خۆراكیی كه‌ پێكهاتتوه‌ له‌  " یه‌ك كوپ ئاو ، دوو كه‌وچك له‌ چای هه‌نگوین ، یه‌ك كه‌وچك چای دارچین له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك چای رۆنی گوێزی هیندی .

ئه‌م پێكهاته‌ خۆراكییانه‌ تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر ده‌كرێت و شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن نیو په‌رداخی لێ بخۆره‌وه‌ و نیو په‌رداخه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌یانییه‌كه‌ی پێش نانخواردن بیخۆره‌وه‌ .

پێویسته‌ ئه‌م كرداره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ئه‌نجامبدرێت و دوای ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌ ئیتر واز له‌م كرداره‌ بهێنه‌ و چاوه‌رێی گۆرانكارییه‌كان ببه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.