Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:48

محمد صلاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول مێژوو ده‌نوسێته‌وه‌

كوره‌ میصرییه‌كه‌ تائیستا له‌گه‌ل لیڤه‌رپوول به‌ژداری 42 یاری كردوه‌ له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانایه‌كان كه‌ توانیتی 38 گۆڵ تۆماربكات
کوردستان TV
100%


صلاح له‌ هاوینی رابردوو له‌ یانه‌ی رۆمایی ئیتالی به‌ بری 39 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كرد .صلاح له‌ یه‌كه‌م وه‌رز دا له‌گه‌ڵ رێدز ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات . كوره‌ میصرییه‌كه‌ تائیستا له‌گه‌ل لیڤه‌رپوول به‌ژداری 42 یاری كردوه‌ له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانایه‌كان كه‌ توانیتی 38 گۆڵ تۆماربكات . له‌ خولی ئینگلیزی دوای تێپه‌ر بونی 32 گه‌ر به‌سه‌ر خوله‌كه‌ صلاح به‌ 29 گۆڵ گۆڵكاری خوله‌كه‌یه‌ وه‌ 9 گۆڵیشی بۆ هاورێیه‌كانی دروست كردوه‌ . به‌ تۆماركردنی یه‌ك گۆڵی تر له‌ خولی ئینگلیزی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌فریقی كه‌ له‌ یه‌كه‌م وه‌رزدا به‌ ژداری خولی ئینگلیزیدا كردبێت بتوانێت سه‌روی 29 گۆڵ تۆماربكات .صلاح  گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ درۆگبا یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ درۆگبا له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌یه‌ك وه‌رزدا 29 گۆڵی تۆماركردبوو. صلاح له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌ژداری 9 یاری كردووه‌ 7 گۆڵیشی تۆماركردووه‌ 2 گۆڵیشی بۆ هاورێیه‌كانی دروست كردووه‌ .  

كامه‌ران زێتى 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.