نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، پڕ به دڵ سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و دۆست و هاوڕێیان له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌م بۆ به‌شداریتان له پرسه‌ی برای كۆچكردووم و هاوخه‌میتان جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له تویتێكدا په‌یامێكی سوپاسگوزاری رایگه‌یاند و نووسیویه‌تی: پڕ به دڵ سوپاسی هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق و دۆست و هاوڕێیان له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌م بۆ به‌شداریتان له پرسه‌ی برای كۆچكردووم و ناردنی په‌یامی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی. پشتیوانی و هاوسۆزی به‌ڕێزتان جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه. خوا هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.
رۆژی دووشه‌ممه 2-4-2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.