پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، بە شاندێكی فەرمی لە ئاستی باڵا لە ھەرێمی كوردستانە و بارودۆخی كورد لە ھەرچوارپارچە لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارتە سیاسییەكان تاوتوێ دەكات.
عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە ھەرچوارپارچەی كوردستان زوڵم لە كورد دەكرێت، دەبێت رێ و رێبازی كورد دیارى بكەین.
عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە كە ئەندامی شاندی حزبەكەیەتی بۆ ھەولێر دەڵێت" دوای تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، ھەروەھا پاش ریفراندۆمی خەڵكی ههرێمى كوردستان بۆ سەربەخۆیی و داگیركردنی كەركووك و عەفرین، بەداخەوە لە ھەر چوارپارچەی كوردستان دوژمنایەتی گەلی كورد دەكرێت و ناھەقی و زوڵم لە گەلەكەمان دەكرێت، بۆیە پێویستە لە ھەرچوارپارچەی كوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بكەین، بۆ ئەوەی بزانین چۆن رێ و رێباز بۆ رێككەوتنی كورد دیاربكەین".
ههروهها له لایهكى ترهوه پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند" لەو سەردانەدا پارتە كودستانییەكانی ههرێمى كوردستان بەسەر دەكەینەوە، گرنگی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان لایەنە كوردییەكان بە بیردەخەینەوە. ھەروەھا بۆچوونی خۆمان لەبارەی گرنگی یەكێتی نەتەوەیی كوردانیش دەخەینەڕوو. ھیوادارین بەو گەشتەمان ئاشتی نێوان لایەنە كوردییەكان بەھێز ببێ و كێشەكانی نێوانیشیان وەلا بنرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.