ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامهى "واشنتۆن پۆست"، رایگهیاند" كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ماوەی چەند مانگدا خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی كورد و ئەمەریكییەكان ناكات.
هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە ئەوەشی خستەڕوو، "دوای چوار ساڵ لە شەڕی دژی داعش لە سووریا جۆرێك لە متمانە لە نێوان نەتەوەی كورد و نەتەوەی ئەمەریكادا هەیە، بەڵام ئەگەر ئەمەریكییەكان واز لە كوردەكان بهێنن ئەوكات دۆستێكی دیكەی وەكو كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادۆزنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.