Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:37

پارێزگاری ئاگری: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا 3 چه‌کدارى په‌که‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

تاكو ئێستا یەپەگە هیچ لێدوانێكى نه‌داوه‌
کوردستان TV
100%

پارێزگاری ئاگری لە راگەیێندراوێکدا ئاشكراى كرد، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنیه‌کانی تورکیادا لە چیای ئاگری، 3 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیانیان لەدەستداوە. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەو 3 گەریلایە ئامادەکارییان دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و لەکاتی هێرشێكى ئاسمانیدا بۆ سەر ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە. 

تاكو ئێستا ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە هیچ لێدوانێكى لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکە و گیان لەدەستدانی ئەو سێ گەریلایەی بڵاو نەکردووەتەوە. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.