Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:06

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/4/7 له‌ باره‌گه‌ى خۆى له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

1- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر دوو یانه‌ له‌ هه‌مان شار یان شارۆچكه‌ یان شاره‌دێ یارییان هه‌بێت، به‌ یاریگه‌ی هه‌ردوو یانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، یارى داهاتوویان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت، كه‌ له‌ نێو یاریگه‌ى خۆى یارى كردووه‌، ئه‌وا تیروپشك بۆ ده‌ستنیشانكردنى یاریگه‌ ده‌كرێت.

2- یارى نێوان ئاڵا و بروسك له‌ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/4/9 له‌ كاتژمێر 3:30 ـى ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت, براوه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى سنوور له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 2018/4/12 له‌ كاتژمێر 3:30 ـى ئێواره‌ یارى ده‌كات.

3- براوه‌ى یارى نێوان ئاڵا و بروسك له‌ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، له‌گه‌ڵ یانه‌ى سنوور یارى ده‌كات، بۆ ده‌ستنیشانكردنى یاریگه‌یش تیروپشك ده‌كرێت.

4- په‌سندكردنى بڕیارى لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كه‌مته‌رخه‌مى ناوبژیوانان و راگرتنیان، كه‌ پێك دێن له‌م ناوبژیوانانه‌ى خواره‌وه‌:
• كوردستان زاهیر ـ راگرتنى بۆ سێ هه‌فته‌ ـ یارى برایه‌تى و شێروانه‌.
• محه‌ممه‌د نه‌جاح ـ راگرتنى بۆ سێ هه‌فته‌ ـ یارى ئاشتى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى.
• كارزان عه‌بدوڵڵا ـ راگرتنى بۆ سێ هه‌فته‌ ـ یارى سه‌یدسادق و كفرى.
• ئومێد یه‌ڵماز ـ راگرتنى بۆ سێ هه‌فته‌ ـ یارى ئاشتى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى.

5- له‌ یارى ئاشتى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى و جنێودان له‌ لایه‌ن راهێنه‌رانى گۆڵپارێزانى یانه‌ى ئاشتى (عومه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مین)، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو تا كۆتایی هاتنى قۆناغى دووه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

6- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى ئاشتى، پێویسته‌ رێز له‌ یاسا و رێنماییه‌كان بگرن و كۆنترۆڵى خۆیان بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو سزاكه‌یان توند ده‌بێت.

7- بریاردرا یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى شه‌هیدان، له‌ یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام بدرێت.

8- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایاب و پله‌یه‌ك و پله‌دووى كوردستان، له‌ كات و ساتى خۆى به‌رێوه‌ ده‌چێت، گۆڕانكارى له‌ رۆژ و كاتى یارییه‌كان ته‌نیا به‌ بڕیارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌بێت، سه‌رپه‌رشتیاران و ستافى ناوبژیوانان به‌رپرسیارن له‌ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م بریاره‌.

9- له‌سه‌ر داواى لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، داوا له‌ به‌رێزان سه‌رۆك و راهێنه‌رى یانه‌ى كفرى ده‌كه‌ین، بۆ كارى پێویست رۆژى شه‌ممه‌ى دادێ رێكه‌وتى 2018/4/14 له‌ كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان تایبه‌ت به‌ یارییه‌كه‌ى نێوان سه‌یدسادق و كفرى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان ئاماده‌بن

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.