ئه‌مرۆ شەممە 7/4/2018، قاسم رەسوڵ، بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە له وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، نرخی حەجی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌م سال ئاشكرا كرد. هه‌روه‌ها ئاگاداری هەموو ئەو کەسانەشی کرد، کە دەیانەوێت بەشێوەی بازرگانی فه‌ریزه‌ى حەج ئه‌نجام بده‌ن، كه لە رۆژانی یەکشەممەو دووشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ناوچەکانیان بکەن، بۆ مه‌به‌ستى ناونووس كردن.
بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە وتیشى" نرخی چوونی هەر کەسێک بۆ حەج بەڕێگای بارزگانی، 8 هەزار دۆلارە، به‌لام ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى، کە بەڕێگای ئاسایی و تیروپشکەوە ناویان بۆ حه‌ج ده‌رده‌چێت، بڕی 4 هەزار و 100 دۆلاریان لێوەردەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.