تۆپبخانەكانی سوپای توركیا تۆپبارانی گوندەكانی برادۆستی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردەوە.
بۆ جارێكی دیكه ئەمڕۆ شەممە تۆپبخانەكانی توركیا تۆپبارانی گوندەكانی برادۆستیان دەستپێكردووەتەوە.
بۆردومانه‌كه كاتژمێر 13:30 خولهك ده‌ستی پێكردووه، سوپای توركیا به چڕی كه‌وتووەته به‌ر بۆردوومانكردنی به‌رزاییه‌كانی رۆبیا، پونگستان، پیرئیبراهیمان، كه‌وه‌رته و رۆبی، ناوچه‌كان نزیك ئاوه‌دانین، دیسان ژماره‌یه‌ك له گوندی دیكه چۆڵده‌بن و دانیشتوانی ئه‌م گوندانه تووشی ئاواره‌یی بوونه‌وه.
ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە سوپای توركیا بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی چڕكردووەتەوە، ئەوەش بە بیانوی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بەهۆیەوە زیانی گیانی زۆری بەناوچەكانی گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.