به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بچنه ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سپڵه‌ن و هیچ وه‌فایه‌كیان بۆ یه‌كێتی نه‌بووه ، ده‌شبێ بزانن كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وانی به‌دینارێك ناوێت.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه ،ئێمه‌ش ده‌زانین كه ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت بڕۆنه ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام دیاره ئه‌و كه‌سانه له‌ناوی یه‌كێتی تێریان خواردووه و ده‌یانه‌وێ له‌ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح زیاتر بخۆن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناوی یه‌كێتی پۆستیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ بڕۆنه ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، نمه‌ك حه‌رام نین، به‌ڵكو سپڵه‌ن، چونكه یه‌كێتی زۆر شتی بۆ ئه‌وانه كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌فایه‌كیان بۆ یه‌كێتی نه‌بووه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه له‌ناو یه‌كێتی بڕۆن، ئه‌وا یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به حزبه‌كه‌ی جاران، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی بۆ دوو شوێن ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌و حزبه بڕۆن، بۆ یه‌كێتی باشتره.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێ: تائێستا كه‌سه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی ناو یه‌كێتی ناتوانن بڕیار ده‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیاریان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكردایه زۆر باش ده‌بوو، به‌ڵام باشتر وایه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی بزانن له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وانی به‌دینارێك ناوێت، چونكه به‌رهه‌م ساڵح نه پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سوكاری شه‌هید و نه خه‌ڵكی لادێی ده‌وێت، بێگومان به‌رهه‌م ساڵح، كه‌سانێكی ده‌وێت كه نه‌توانێت به‌رامبه‌ری قسه بكات.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.