سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كان له شاری سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا چیتر له ژێر سێبه‌ری ئێران پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی یه‌كێتی ناكات و له ئێستاشدا واشنتن زیاتر بایه‌خ به هه‌ولێر ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7-4-2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كان كه ره‌تیكردۆته‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت له شاری سلێمانی به میدیایه‌كی عێراقی راگه‌یاندووه: باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان به به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، واشنتن زۆر نیگه‌رانه له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران به تایبه‌تی له‌و بڕیارانه‌ی كه له نێو شاری سلێمانی و نێوخۆی حزبه‌كه‌ش ده‌درێت.
گوتیشی: ئه‌مركییه‌كان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه چیدیكه پاڵپشتییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیان له ژێر سێبه‌ری ئێران به‌رده‌وامی نابێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ: له‌چه‌ندی رۆژی رابردووش‌دا بایه‌خه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.