Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:00

هێرشی سایبه‌ریی سیستمی تۆرڕی ئینته‌رنێتی ئێرانی شێواند

هاككه‌رانی تۆڕه‌ ئینته‌رنێتی ئێران ئاڵای ئه‌مریكایان خستووه‌ته‌ سه‌ر رووپه‌ڕی سه‌ره‌كیی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌
هێرشی سایبه‌ریی سیستمی تۆرڕی ئینته‌رنێتی ئێرانی شێواند
کوردستان TV
100%

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی هێرشی سایبه‌رییه‌وه‌ سه‌رجه‌م سیسته‌می تۆڕی ئینته‌رنێتی ئێران تووشی كێشه‌ و شێواندن بووه‌ و هێرشی له‌مجۆره‌ بۆسه‌ر ئێران پێشینه‌ی نه‌بووه‌.

دوای ئه‌م هێرشه‌ سایبه‌رییانه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ ئێران روویانداوه‌، ژماره‌یه‌ك سایتی ئێرانیی له‌كار كه‌وتن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌م سایتانه‌ له‌ ئێستادا چالاكییه‌كانی خۆیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌.

ده‌وترێت ئه‌م هێرشانه‌ به‌ هۆی لاوازیی له‌ سیسته‌می سێرڤه‌ره‌كانی " سیسكۆ "ـدا روویانداوه‌ و ئه‌م هێرشانه‌ ته‌نیا ئێرانی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

دوای هێرشه‌كانیش پۆلیسی سایبه‌ریی ئێران وتوویه‌تیی كه‌ هیچ زانیاریییه‌ك به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ دزه‌ی نه‌كردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

كۆمپانیای سیسكۆ له‌ چه‌ندین رۆژ به‌ر له‌ ئێستاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌منیی تۆری ئینته‌رنێتی ئێران پاكێجێكی سۆفتوێری خستبووه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه‌ كێشه‌ ئه‌منییه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كردبوو، شه‌وی رابردوو تووشی كێشه‌ بوون.

وه‌ك به‌رپرسانی ئاسایشی سایبه‌ریی ئێران رایانگه‌یاندووه‌، هاككه‌رانی تۆڕه‌ ئینته‌رنێتی ئێران له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه‌ توانیویانه‌ دزه‌ی تێدا بكه‌ن، ئاڵای ئه‌مریكایان خستووه‌ته‌ سه‌ر رووپه‌ڕی سه‌ره‌كیی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.