رۆژێك له رۆژان بیرت له‌وه كردۆته‌وه بۆچی زۆر به‌مان ده‌ستی راسته بۆئه‌نجامدانی كاره‌كانمان زیاتر له ده‌ستی چه‌په به‌كار دێنین؟ وه‌كو یاسایه‌كی لێهاتووه زۆرێك له ئێمه‌مانان ده‌ستی راسته بۆ نووسین و نیگار كردن به‌كار ده‌هێنین به‌جۆرێك بۆته بنمای گرتنی پێنوس گرتنیش.
به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه له ئاداری 2011 بڵاوكراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 90% له هاوڵاتیان به‌ده‌ستی راسته ده‌نووسن ته‌نیا له 10% ده‌ستی چه‌په به‌كار ده‌هێنن واته به ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌ستی راسته به‌كار ده‌هێنن.
بۆچی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌ستی راسته به‌كار ده‌هێنن؟
تاوه‌كو ئێستا هیچ بنمایهكی ڕوون و راستی نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆچی ده‌ستی راستی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن : كاریگه‌ری خێزان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر ده‌ستی راسته به‌كار بهێنێت ، واته بوونی خانه بۆماوه‌یه‌كان (DAN) فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ له دایك و باوكی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه بۆی بگوازێته‌وه.
توێژه‌رانی زانكۆ رۆهری ئه‌ڵمانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌پ ده‌ست بوون یان راست ده‌ست بوونی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تیی كاركردی سیسته‌می ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاتێك كۆرپه‌ڵه و له‌ناو منداڵدانی دایكیان بوونه. هه‌روه‌ها زانایانی بواره‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كه چه‌پ و راست بوونی ده‌ست په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تیی كاركردی مێشكه‌وه نییهتوێژهرانی زانكۆ رۆهری ئه‌ڵمانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌پ ده‌ست بوون یان راست ده‌ست بوونی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تیی كاركردی سیسته‌می ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاتێك كۆرپه‌ڵه و له‌ناو منداڵدانی دایكیان بوونه. هه‌روه‌ها زانایانی بواره‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كه چه‌پ و راست بوونی ده‌ست په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تیی كاركردی مێشكه‌وه نییه
گرنگترین جیاوازی به‌كار هێنه‌رانی ده‌ستی چه‌په له‌وانی تر
- به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی "بلوس جینیتیكس" كه ناوه‌ندێكی پسپۆری بۆماوه‌یییه له فرنسیسكۆ له ئه‌یلولی ساڵی 2013 ئه‌نجامی داوه ده‌ریخستووه به هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی مێشكی راست جیاوازه له‌گه‌ڵ نیوه‌ی لای چه‌پ ، بۆ هه‌ریه‌كێكیان هه‌مان ئه‌ركی خۆی هه‌یه به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ده‌ستی چه‌پ رێژه‌ی ئه‌ركی زیاتره
به‌تایبه‌تی له شێوارزی تێگه‌یشتنی قسه‌كان و دیالۆژ و نووسین ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی مێشك زیاتر جه‌خت له سه‌رده‌ستی راست بكات له نووسین و نیگاركردن نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ.
- به پێی لێكۆلێنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی پزیشكی مناڵان كه له ساڵی 2010 ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاند: پشت به‌ستن به ده‌ستی چه‌په كاریگه‌ری ئه‌رێنێ و نه‌رێنی هه‌یه لهراپرسێكدا كه "ده‌روازه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی" بۆ ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌سدا ئه‌نجامداوه ئه‌وانه‌ی ده‌ستی چه‌په به‌كارهێناوه تووشی هه‌ڵاوسانی جومگه‌گان بوونه‌ته‌وه.
- به‌شێوازێكی جیاواز گوێبیست ده‌بن: وه‌كو زانراوه مرۆڤ به پێی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له جه‌سته‌ی به‌كار ده‌هێنێت گوێبست ده‌بێت بۆیه چه‌په‌كان خێراتر گۆرانكاری له ده‌نگ ده‌كه‌ن له‌وانی تری، به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی كه له ناوه‌ندی پزیشكی زانكۆی جۆرجتاو له كانوونی دووه‌می 2012 راگه‌یاندوه: به‌شی چه‌پی مێشك كه حوكم له‌سه‌ر به‌شی راست ده‌كات له جه‌سته‌ی مرۆڤ جوڵه‌ی خێراتری پێده‌گات له وتهكان وه‌كو گۆران له پیتێك بۆ پیتێكی تر ، به‌ڵام به‌شی لای چه‌پ كه حوكم به لای راسته ده‌كات گۆرانكارییه‌كان زۆر به خاوی و له‌سه‌رخۆی ده‌كات وه‌كو وه‌ستان له قسه‌كردن و گۆرینی پارچه رسته‌كان.
- زیاتر به‌خت یاوه‌ریانه له‌رووی هونه‌ری داهێنان: به پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌مریكی ده‌روون ناسی ئه‌نجامی داوه له ساڵی 2011 به‌كارهێنه‌رانی ده‌ستی چه‌په زیاتر له‌رووی بیركردنه‌وه و داهێنان باشترن له‌وانه‌ی ده‌ستی راسته به‌كار ده‌هێنن .
- زیاتر به‌خت یاوه‌ریانه له‌یارییه وه‌رزشه‌كان : به‌كار هێنه‌رانی ده‌ستی چه‌په له یارییهوهرزشهكان وه‌كو بۆكسێن ، گۆلف ، تۆپی سه‌رمێز..زیاتر به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت له‌وانه‌ی ده‌ستی راسته به‌كار ده‌هێنێن كاتی هه‌مان یاریزانی به‌كار هێنه‌رانی ده‌ستی راسته رووبه‌ریان نابنه‌وه.
ناوی هه‌ندێ له‌و كه‌سه به‌ناوبانگانه‌ی كه‌ده‌ستی چه‌په به‌كاردهێنن: سه‌رۆكه‌كان(بارك ئۆباما ، جیرالد فۆرد ، رۆناڵد ریگان ، جۆرج بۆشی باوك ، بێل كلنتۆن ) زانایان هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ توانستی زمانیان ده‌گه‌رێنه‌وه ( یاری زانی تۆپی تێنسی سه‌رزه‌وی رافایل نادال) ( ئیمپراتۆر ناپۆلیۆن بونابرت).
ناوی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ده‌ستیان به‌كار هێناوه: (هونه‌رمه‌ندی به‌ناو بانگی ئیتاڵی لیوناردۆ دافیننشی) ( عومه‌ر بن خه‌تاب ) (مایل ئه‌نجیلۆ) (ته‌یمور له‌نگ) چه‌ندانی تر..
مۆرڤ ده‌توانێت له رێگه‌ی راهێنانی به‌رده‌وام هه‌ردوو ده‌ستی به‌كار بهێنێت.
سه‌ر چاوه / ئه‌لنه‌هار
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.