شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایمی ئه‌مریكیی وتی كه رێكخراوی ئیخوان موسلیمین باوكی هه‌موو ئه‌و حزب و رێكخراوه توندڕه‌وانه‌یه كه له جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌م دیمانه‌یه‌دا وتیشی: پاشایه‌تیی سعودیا هیچ جۆرێك له ئایدۆلۆژیا و توندڕه‌ویی پێڕه‌و ناكات و خۆی بووه‌ته قوربانیی ده‌ستی گه‌وره‌ترین ئایدۆلۆژیا توندڕه‌وه‌كان.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1979ـدا هه‌موو ئه‌و گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان به ئامانج گرت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نگر و ئه‌ندام ئه‌مه‌یان كرد و ئێمه یه‌كه‌م قوربانیی ئه‌م به ئامانج گرتنه بووین.
جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئێمه ساڵی 1990 داوای كردووه ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌وان بكرێته‌وه، ئه‌وسا رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیی له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا و وه‌ك تاوانبار كردنی ئێمه نووسیبوی كه بن لادن بۆ ئازادیی و ئازادیی راده‌ربڕین ده‌جه‌نگێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كرده‌وه‌كانی ئه‌م توندڕه‌وه له‌سه‌ر پاشایه‌تیی سعودیا هه‌ژمار كراوه، به‌ڵام ئێمه خۆمان قوربانیی كرده‌وه‌كان و ئایدۆلۆژیاكه‌ی ئه‌وین.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.