دادگایه‌كی شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور رۆژی 6ـی ئه‌م مانگه سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته خاتوو "پارك گوێن هێ"ـی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به 24 ساڵ زیندان سزادا.
پارك گوێن هێ یه‌كه‌م ئافره‌تێك بوو كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له كۆریای باشوور گرته ده‌ست و له مانگی مارسی ساڵی رابردووش دوای خۆپیشاندانی به‌رفراوانی هاوڵاتییانی كۆریای باشوور و به بڕیاری دادگای ده‌ستووری ئه‌م وڵاته ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و به‌رتیل وه‌رگرتن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌ستگیركرا.
پارك گوێن هێ كه ته‌مه‌نی 66 ساڵه، كچی پارك چونگ هێ دیكتاتۆری پێشووی ئه‌م وڵاته‌یه كه به ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و 18 ساڵ له‌سه‌ر لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆریای باشوور مایه‌وه.
شایه‌نی باسه كه خاتوو پارك گوێن هێ به‌ردوام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و دادگا به بڕیاردانی پێشوه‌خته تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.