به پێی زانیارییه‌كان كشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د عوسمان له‌كاندیدێتی و سه‌رۆكایه‌تی كردنی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركوك بۆ هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ناوبراو پێیوابووه كاندیدی له به‌رانبه‌ر قوت كراوه‌ته‌وه‌و نیگه‌رانیش بووه له‌وه‌ی پشتگیری دارایی نه‌كراوه .
محه‌مه‌د عوسمان ، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كشانه‌وه‌ی له‌كاندیدێتی و سه‌رۆكایه‌تی كردنی لیستی یه‌كێتی پشت راستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌ته‌واوه‌تی كشاومه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د عوسمان كه‌داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، هۆكاری كشانه‌وه‌ی ناوبراوی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی لیستی یه‌كێتی روونكرده‌وه‌و گوتی: محه‌مه‌د عوسمان پێیوابووه كاندیدی له به‌رانبه‌ر قوت كراوه‌ته‌وه، نیگه‌رانیش بووه له‌وه‌ی پشتگیری دارایی نه‌كراوه بۆ هاوكاری كردنی خه‌ڵك له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا.
یه‌كێتی له دۆخی ئێستای كه‌ركوك نیگه‌رانه و له‌نێو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا تاوتوێی ئه‌وه كراوه په‌یامێك ئاراسته‌ی عه‌بادی بكرێت و هۆشداری بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنی له‌و پارێزگایه پێبدرێت، گه‌ر رێگه‌یان پێنه‌درێت به‌هێزه‌وه بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.