رۆژی رابردوو واته 6ـی ئه‌م مانگه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ئاگردانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل و هاویشتنی به‌رد به‌ره‌وڕووی سه‌بازانی ئیسڕائیلیی بوونه‌وه و ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌ك وه‌ڵامیاندانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌م پێكدادانه‌ش 2 فه‌ڵه‌ستیینی كوژران و 250ی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك ده‌وترێت كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان شاری خان یونسی سه‌ر سنووری غه‌ززه ده‌ستیپێكرد كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واویی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماسه.
له هه‌ینی پێشتریش واته 30 مانگی مارسدا توندوتیژیی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسڕائیلییه‌كان گه‌یشته ئاستێك كه پێشینه‌ی نه‌بووه و به‌م هۆیه‌وه 20 فه‌ڵه‌ستینیی كوژران.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.