Erbil 19°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:28

به‌هۆى رووداوێک چوارکه‌س بریندار ده‌بن

لەرێگەی نێوان هەولێر-دهۆك
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆى رووداوێكى هاتوو چۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى دهۆك هه‌ولێر چواركه‌س بریندار ده‌بن و دوو له‌وان ژنن

په‌یامنێرمان له‌ له‌ قه‌زاى شێخان پێى راگه‌یاندین ئه‌م شه‌و هه‌ینى كاتژمێر 9:00  له‌ نزیك چوار ریانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌هه‌تێ  دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانى ئۆپل و شۆفرلێت پێكیان داداوه‌ له‌ ئه‌نجامدا چوار له‌ سه‌رنشینان برینداربوینه‌

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شێخان كراون كه‌ دووانیان ژنن دوانه‌كه‌ی دیكه‌ پیاون و خه‌ڵكى ناحیه‌ى قه‌سرۆك و گوندى مام ره‌شن

به‌ پێى سه‌رچاوه‌ى پۆلیسى هاتووچۆى قه‌زاى شێخان هۆكارى پێكدادانه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌و بۆ خێرایى لێخوڕین و پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ رێنمایه‌كانى هاتوو چۆ

شایه‌نى گووتنه‌ سه‌ره‌راى دانانى كامێراى هاتوو چۆ له‌ رێگه‌كانى ناوشار و ده‌ره‌وه‌ى شار رۆژانه‌ رووداوى هاتوو چۆ روو له‌ زیادبوون ده‌كات به‌ده‌یان هاووڵاتى به‌وهۆیه‌وه‌ له‌م ساڵدا بوونه‌ته‌ قوربانى

g

 

g

 

g

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.