گرژی و ئاڵۆزی لە سنووری نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بەردەوامە. حکومەتی ئیسرائیل هێزی زیاتری لەسەر سنوور جێگیرکردووە و ئەمڕۆ هەینیش چوار خۆپیشاندەری دیکەى فهلهستین کوژران و زیاتر لە 250 خۆپیشاندەریش برینداربوو.
بەیانی ئهمرۆ هەینی 6-4-2018، چەند خۆپیشاندەرێک لە دیوی شاری غەززەی فەڵەستین ئاگریان لە ژمارەیەک تایەی ئۆتۆمبێل بەرداو بەمەش بۆ هەشتەمین رۆژی لەدوای یەک دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
حکومەتی ئیسرائیل جەختدەکاتەوە کە بە هەر نرخێک بێت پارێزگاری لە سنوورەکانی دەکات و رێگەنادات خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکان پەرژینەکانی سەر سنوور تێکبشکێنن.
هەینی رابردووش لە فەڵەستین رۆژی زەوی بوو، لای فەڵەستیینییەکان رۆژی زەوی بۆنەیەکی تایبەتە، بۆیە دژی ئیسرائیل دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
تاوەکو ئهمرۆ خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و هەموو رۆژێکیش گرژی و ئاڵۆزی دروستدەبێت. تاوەکو ئێستا ژمارەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی فەڵەستین بەدەستی سوپای ئیسرائیلەوە گەیشتووەەتە 26 کەس، كه تەنها ئەمڕۆ ههینى 4 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 250ى دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.