Erbil 19°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:50

باڵیۆزی ئه‌رمینیا له‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق پەیامێكی سەرەخۆشی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد.

كارین گریگۆریان باڵیۆزی كۆماری ئه‌رمینیا له‌ عێراق، له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
‌‌جەنابی نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌ناوی خۆم و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌رمینیا له‌ عێراق، ده‌مه‌وێت ‌سەرەخۆشیی قووڵی خۆمت پێرابگه‌یه‌نم بۆ كۆچی دواییی  برای خۆشه‌ویستت به‌ڕێز دلوڤان بارزانی. په‌ژاره‌ی قووڵی خۆمان بۆ‌ جه‌نابت و خیزانه‌كه‌ت و خزمانت ده‌رده‌بڕم.

ڕۆحی شاد بێت

كارین گریگۆریان
باڵیۆزی ئه‌رمینا له‌ عێراق
5/4/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.